بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانه غلای وته‌بێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاندووه: "کۆمسیۆن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێکهێناوه بۆ چاودێریکردن و ڕاپۆرتکردنی سه‌رپێچییه‌کانی په‌یوه‌ست به سیستمی سکاڵا و تانه‌دان، هه‌روه‌ها سیسته‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان".
وته‌بێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق جه‌ختیشی کرده‌وه که: "هه‌ر کاندیدێک یان لایه‌نێکی سیاسی پێش واده‌ی دیاریکراو هه‌ڵمه‌ته‌کانی ده‌ستپێبکات، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت".
وته‌بێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕوونیشی کرده‌وه: "ئه‌و لیژنانه هاوکات تیمه مه‌یدانی و ئه‌لیکترۆنیه‌کان کارده‌که‌ن، چاودێری چالاکییه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕیکلام ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی کۆمسیۆن که له به‌غدا و پارێزگاکان جێگیرکراون، بۆ دڵنیابون له پابه‌ندبونی ته‌واو به ڕێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕێگری‌کردن له قۆستنه‌وه‌ی نفوز یان سامانی گشتی".
جومانه غلای ڕوونیشی کرده‌وه: "کۆمسیۆن پێشتر غه‌رامه‌ی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک سه‌رپێچیکاردا سه‌پاندوه، سزاکانیش بریتی بون له غه‌رامه‌کردنی ۱۰ ملیۆن دینار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پۆسته‌کانیان قۆستۆته‌وه، غه‌رامه‌کردنی پێنج ملیۆن دینار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌رکه‌وتوه ڕاسته‌وخۆ تێوه‌گلاون له بازرگانیکردن و پاره‌دان به ده‌نگده‌ران، هه‌روه‌ها پێبژاردنی دو ملیۆن دینار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پێش واده‌ی یاسایی ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردوه".
جومانه غلای جه‌ختیشی کرده‌وه که: "کۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچونی هه‌مو پێشێلکارییه‌کان، ئه‌م ڕێوشوێنه توندانه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و ده‌رفه‌تی یه‌کسانه بۆ کاندیده‌کان، هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌کپارچه‌یی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه".
جومانه غلای داوای له هه‌موو کاندیده‌کان و هێزه سیاسییه‌کان کرد پابه‌ندبن به یاسا و ڕێسا کارپێکراوه‌کان و په‌نا بۆ میکانیزمی فه‌رمی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و تانه‌دان" ببه‌ن، جه‌ختیشی کرده‌وه که: "هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ده‌ربازبوون له یاساکان سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
Your Comment