بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری میترۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی ڕۆنامه‌گه‌ری وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی پرسیارێكی ئه‌یوب وه‌رتێی، په‌یامنێری كه‌ناڵ۸ دا له‌باره‌ی هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی په‌یامنێری كه‌ناڵی ڕوووداو وتی: "كاتێک ئاماده ده‌بن كه هه‌ست بكه‌م ئیلتزاماتی پیشه‌ییانه هه‌یه، له‌وانه‌یه رۆژێک ڕووبدات تۆش له‌ناو كۆنگره‌كانی ئێمه‌دا نه‌بیت".
سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "وه‌ڵامه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی دیكه ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كانی وته‌بێژ ڕووماڵی هه‌واڵه‌كانی حكوومه‌ت نه‌كه‌ن له پێشه‌وایاندا كه‌ناڵ۸، هه‌روه‌ک جه‌ختكردنه‌وه‌یشه له‌سه‌ر بێ نرخكردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری كه رێگه‌ی داوه رۆژنامه‌نووس له كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا ئاماده بێت".
میترۆ ده‌شڵێت: "كاری وته‌بێژ نییه له كۆنگره‌كانیدا پۆسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه و جیاكاری به‌كاربهێنێت ئه‌و رۆڵی كارئاسانیه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دور له جیاكاری و په‌راوێزخستن له‌سه‌ر بنه‌مای رق و و جیاوازی بیروڕا،به پێی زانیارییه‌كانی میترۆ، كه‌ناڵی ڕووداو بانگهێشتی ئه‌و كۆنگره‌یه كراوه، كه گه‌یشتونه‌ته شوێنی كۆنگره‌كه پێیان وتراوه مایكه‌كه‌یان دانه‌نێن".
سه‌نته‌ری میترۆ ئاشكراشی كردوه: "ئه‌م ڕه‌فتاره نه‌ک بازدانه به‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵكوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌ته‌كێتی میوانداری میدیاكارانه، ئه‌و پرسیاره‌یش ده‌وروژێنێت كه روداو به‌پێی پێوه‌ری پیشه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت روماڵ ناكات، بۆ بانگهێشتیان ده‌كه‌ن؟ كه بانگهێشتیان ده‌كه‌ن بۆ ناهێڵن مایكه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌متان؟".
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌ناڵی ڕووداو و كه‌ناڵ ۸، ده‌رخه‌ری هه‌ڵكشانی ئامرازه‌كانی به‌ربه‌ستدانانن له‌به‌رده‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.
News ID 226143
Your Comment