بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆک وه‌زیران نیگه‌رانی قووڵی خۆی به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی ده‌ربڕی، که به‌داخه‌وه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س، سه‌رۆک وه‌زیران پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست، هه‌روه‌ها دووپاتیکرده‌وه، پێویسته کێشه و ناکۆکییه‌کان له ڕێگه‌ی یاسا چاره‌سه‌ر بکرێن، سه‌رۆک وه‌زیران داوای له جێگری سه‌رۆک وه‌زیران کرد که ڕونکردنه‌وه له‌باره‌ی ڕوداوه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخاته‌ڕو.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، به‌وردی باسی ڕووداوه‌کانی کرد، که به‌ره‌به‌یانی رۆژی ۲۲‌ی (ئاب/۸)ی ۲۰۲۵ ڕویاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هه‌وڵ هه‌بوه پشێوی و ئاژاوه‌ی گه‌وره دروستبکرێت و پیلان هه‌بو بۆ تیرۆرکردنی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له چوار کاتی جیاوازدا"، وتیشی: "هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی که کرا پوچه‌ڵکردنه‌وه ئه‌و پیلانه ئاژاوه‌گێڕییه و چه‌سپاندنی یاسا بوه و ئێستاش ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر بۆ یه‌کلا کردنه‌وه ئه‌و بابه‌ته".
دواتر ڕێڕه‌وی گفتوگۆکانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ خرایه‌ڕوو، ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی پۆڵێن و ده‌ستنیشان کردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاته نانه‌وتییه‌کانی هه‌رێم، دۆسیه‌ی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌یه‌کترگه‌یشتن و کۆنوسی هاوبه‌شی لیژنه‌کان.
هه‌ریه‌ک له که‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان به وه‌کاله‌ت و ئومێد سه‌باح سه‌رۆکی دیوان و ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجامی گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبه‌ت به هه‌ردو بابه‌تی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان خسته‌ڕوو.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی دانوستانکاری هه‌رێم که دڵسۆزانه ئه‌رکی خۆیان به‌جێگه‌یاندوه بۆ داکۆکیی له مافی مووچە‌خۆران و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم، له هه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد که له کۆبوونه‌وه‌کانی سبه‌ینێیان که وا بڕیاره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوتاکانیان له حکوومەتی فیدڕاڵیی ئه‌نجام بدرێت، به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌کانیان و په‌له بکه‌ن له گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو له پێناوی هه‌رچی زو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆ، به تایبه‌تیش که هه‌ردو وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌کان و کۆمپانیای نه‌وتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنوسی هاوبه‌شی پڕۆتۆکۆلی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان واژۆ کردوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بوه، به زیاده‌وه کارئاسانی پێویست کراوه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌کان، و هه‌وڵه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتنه‌وه به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی پێش هێرشه تیرۆریسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر کێڵگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، سه‌باره‌ت به بابه‌تی هاوبه‌شی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوه که دادگای فیدڕاڵیش جه‌ختی لێ کردوه‌ته‌وه، داواشی کرد له چوارچێوه‌ی ئه‌م دو یاسایه، بابه‌تی داهاتی نانه‌وتیش چاره‌سه‌ر بکرێت هه‌روه‌ک له دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵیش جه‌ختی له‌سه‌رکراوه‌ته‌وه و لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێکهێنراوه، تاوه‌کوو چیتر ئه‌م دو بابه‌ته وه‌کو پاساو و بیانو بۆ خه‌رجنه‌کردنی مووچە و شایسته‌ی مووچە‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان به‌کارنه‌هێنرێت که به داخه‌وه ئێستا له مانگی (ئه‌یلول/۹)ین، که‌چی تازه مووچە‌خۆران مووچە‌ی مانگی (حوزه‌یران/۶)یان بۆ ده‌نێردرێت که پێویست بو مووچە و شایسته‌ی مووچە‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، تێکه‌ڵی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ردو حکوومەت نه‌کرێت هه‌روه‌ک بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵیش جه‌ختی لێ کردوه‌ته‌وه.
Your Comment