بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"، لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، تا ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی سۆمۆ نەکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سۆمۆ هەموو ڕێوشوێنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواو کراوە و وتیشی: "ئامادەین بۆ وەرگرتنی هەر بڕە نەوتێک کە هەرێمی کوردستان ڕادەستی بکات".
بەڕێوەبەری سۆمۆ سەبارەت بە هەواڵانەش کە دەربارەی بەقاچاخبردنی نەوت لە ڕێی بەندەرەکانی بەسڕەوە بڵاوکرابوونەوە، ڕایگەیاند، بەندەرەکانی عێراق لەژێر چاودێریی ورددان و هیچ چالاکییەکی قاچاخچێتییان تێدا ناکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئێستا هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە لە نێوان سێ ملیۆن و ۳۵۰ هەزار بۆ سێ ملیۆن و ۴۰۰ هەزار بەرمیلە.
Your Comment