بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی، بۆ کاروباری ئەمنی، دەڵێت: ''هەماهەنگی تەواو لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند هەیە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان".
ناوبراو باسی لەوەش کرد، بەدڵنیاییەوە ئەو پێشێلکارییانە قبووڵکراو نین، دەوڵەتیش هەموو ڕێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر، بۆ ڕێگری کردن لە دوبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.
خالید یەعقوبی جەختیشی لەوە کردەوە، دەوڵەت پێداگرە لەم پرسانەدا، ناکرێت ڕێگەی پێبدات، ئەوپەڕی تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ رێگری کردن لە دووبارەبوونەوەیان.
Your Comment