بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ی ئه‌منی کرد که جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی که وه‌ڵامی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه بۆ سه‌ر یه‌کێک له به‌شه‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له به‌شی که‌رخی به‌غدا ئاماده بوون.
سوودانی ڕایگه‌یاندووه: "پێویسته نه‌رم نه‌بن له ئه‌رکی پابه‌ندبوون به یاسا و پاراستنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وام بن له لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی که چه‌کداره هێرشبه‌ره‌کان ده‌ستوه‌ردانیان کردووه و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌منی پێشوه‌خته مامه‌ڵه‌یان کردووه".
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه که: "تاوانباران به‌پێی یاسا کارپێکراوه‌کان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کان به پیشه‌یی به‌رزه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌پێی ئه‌و ڕێسایانه‌ی که هێزه چه‌کداره‌کانمان پابه‌ند ده‌که‌ن، له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی خۆیدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتدارانی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێکیش له سه‌روی یاساوه نییه.
لایخۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "لەسەر ئەو ڕووداوەی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە یەکێک لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە کەرخی بەغدا ڕوویدا، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردن لیژنەیێکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشکراشی کرد: "لیژنەکە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری جووڵەپێکردنی هێزێکی چەکدار بەبێ وەرگرتنی فەرمان دەکەن، کە هەوڵیانداوە دەستبەسەر بینایێکی حکوومیدا بگرن و دەستڕێژی گولـلەیان کردوەتە سەر هێزێکی ئەمنی".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزە ئەمنییەکان توانییان ۱۴ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوت کە چەکدار سەر بە هەردوو لیوای ۴۵ و ۴۶ی حەشدی شەعبین و ڕادەستی یاسا کراون.
Your Comment