موقتەدا سەدر، لە بڕیارێکی نوێ‌دا ڕایگەیاند کە "سەرایا سەلام" بە تەواوی لە ڕەوتی شیعەی نیشتمانی جیا دەکاتەوە و دەیانخاتە ژێر فەرمانی حکوومەت، لایخۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات و ئەم هەنگاوە بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دادەنێت.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: "به‌هێزکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بە پابه‌ندبوونێکی پته‌وه به پرسی سنوودارکردنی چه‌ک بۆ ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌دیدێت".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق، فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشی گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ده‌رکرد و رایگه‌یاند، هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتدارانی بگرێتەوە.