بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له سه‌لاحه‌دین مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک ئه‌میر و سه‌رۆک هۆز و که‌سایه‌تیی هۆزه‌کانی پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکی پارتی له وته‌یه‌کدا بۆ ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به مێژووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و "ئه‌و نه‌هامه‌تی و زوڵمه کرد که حکوومه‌ته‌کانی عێراق به‌سه‌ر گه‌لی کوردستانیان هێناوه".
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "بوونی ناکۆکیی گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و ڕژێمه‌کان به مانای ناکۆکی له‌گه‌ڵ گه‌ل و پێکهاته‌کانی عێراق ناهێت و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکوومه‌ته‌کان هه‌رگیز ناتوانێ په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لان تێک بده‌ن".
مەسعوود بارزانی وتیشی: "حه‌ز ده‌که‌ین هه‌موو عێراق ئاوه‌دان بێت و ببوژێته‌وه و که‌رامه‌تی هاووڵاتیان له هه‌موو به‌شه‌کانی عێراق پارێزراو بێت".
له به‌شێکی تری وته‌کانیدا سه‌رۆکی پارتی وێڕای ئاماژه‌دان به کێشه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که "ناکرێ قووتی هاووڵاتیان به سیاسی بکرێت و وه‌ک چه‌کێک له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌کار بهێنرێت".
جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که "حوکمڕانیی له عێراق کاتێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که ده‌ستوور جێبه‌جێ بکرێت و هه‌موولایێک پابه‌ندی هه‌ر سێ پڕه‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شی بن".
Your Comment