بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە کرماشان و لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوخبە و پێشەنگان و چالاکانی فەرەهەنگیی ئەو پارێزگایەدا ئاماژەی کرد بە وتەکانی ئەمدواییەی سەرۆکی ئەمریکا و ڕایگەیاند: " قسەکانی دوێنی ترەمپ نیشاندەری ئەوەن کە ئەو بەباشی ڕاستیی گەلی ئێرانی نەناسیوە؛ هه‌رگیز غیره‌ت و بوێری و لێبورده‌یی ئه‌م گه‌له‌ی نه‌ناسیوه و نازانێت چۆنه.
"سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی لە وتەکانی ترەمپ گرت و درێژەی دا: "تره‌مپ گه‌لی ئێرانی به سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نائارامی وه‌س فکرد، پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه‌ین که ۶۰ هه‌زار منداڵی بێ‌تاوان و بێده‌سه‌ڵاتمان له غه‌ززه کوشت؟ ئایا ئێمه‌ین که ڕێگریمان له ئاو و نان و ده‌رمان له خه‌ڵکی به‌دبه‌خت کرد؟".
مه‌سعوود پزیشکیان وتیشی: گه‌لی ئێران به‌دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێت نه‌ک شه‌ڕ، به‌ڵام شانازی و که‌رامه‌تی خۆی بۆ هیچ شتێک نافرۆشێت و سه‌ر بۆ هیچ هێزێک و که‌سێکی چاوچنۆک دانه‌ناوه و ته‌سلیم نابێت".
Your Comment