بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری لە زاری سەرچاوەکانییە بڵاوی کردەوە: ئەم گفتوگۆیە دوای ناڕەزایەتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دێت لەبارەی داخڵكردنی هەندێک ماددە لە دەستوورەكەدا، كە لەو ڕێككەوتنە سیاسییەدا نەهاتووە ۱۰ی ئازاری ڕابردوو لەنێوان هەردوولا ئیمزا كراوە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕڵشیگەیاندووە: دانوستانەكانی ئێستای دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر ئامانج لێی گەیشتنە بە چوارچێوەیەكی تەوافوقیی كە گەرەنتی مافی دانیشتوانی ناوچەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا بكات.
هەروەها دەشڵێت: قۆناغی ئێستا دەستپێكی قۆناغێكی سیاسییە كە لەسەر بنەمای دیالۆگ و ئاشتی ڕاوەستاوە، دوور لە بەریەككەوتنی چەكداریی و لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ داننان بە مافە سیاسییەكانی كورد هاوكات لەگەڵ باشبووونی پەیوەندییەكانی حكوومەتی سووریا و سعوودیە و ئەمریكا، كە قورساییێكی زیاتر بەم قۆناغە دەدات.
ڕوانگەی سووری ئاشکراشی دەکات: لیژنەیێكی چاودێریی هاوبەش لەنێوان هەردوولا پێكهێنراوە بۆ پێداچوونەوە بە ماددەكانی ڕێككەوتنە و گەرەنتی كردنی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێک كە خزمەت بە سەقامگیریی ناوچەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا بكات.
Your Comment