بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "میره‌ر"ـی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه، ڕوفاتی ئۆستن تایس، ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی له‌گه‌ڵ ڕوفاتی دوو که‌سی دیکه له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵدا له باکووری سووریا دۆزرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه، ئۆستن تایس له لایه‌ن چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش له ناوچه‌ی دابق له ڕیفی باکووری حه‌له‌ب کوژراوه.
هاوکات چه‌ند که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ئاماژه‌یان به‌وه کردووه، تیمێکی پسپۆری قه‌ته‌ری به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ تیمێکی ئه‌مریکی و هێزه ئه‌منییه‌کانی سووریا توانیویانه ڕوفاتی ئه‌و سێ که‌سه که یه‌کێکیان ئۆستن تایسه له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌دا بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یێکی سووری له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌ندامێکی پێشووی داعش ڕێبه‌ری تیمه قه‌ته‌ری و ئه‌مریکی و سوورییه‌که‌ی کردووه و شوێنی ناشتنی ته‌رمی تایس و ژماره‌یه‌ک قوربانی دیکه‌ی پێ نیشانداون.
تایس که له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌ناڵێکی هه‌واڵ کاری کردووه له‌وانه‌ش تۆڕی هه‌واڵی (بی بی ئێس)ـی ئه‌مریکی و ئاژانسی فرانس پرێس و ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، له ئابی ۲۰۱۲ـدا له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق ڕفێنرا و له‌و کاته‌وه دیار نه‌مابوو.
هەینی، ۷ـی کانوونی یه‌که‌می ۲۰۲۴، دێبرا تایس، دایکی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا پشتڕاستی کردەوە کوڕەکەی باشە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بدات.
دێبرا تایس گوتیشی، دەمانەوێت زۆر وریا بین لەوەی کە هاوبەشی دەکەین، چوونکە ئۆستن چاودێریی دەکرێت. باسی له‌وه‌ش کردبوو، ئۆستن بە ڕێگه‌ی دیپلۆماتی ئازاد دەبێت نەک بە بۆمب و بە چەک.
Your Comment