بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕۆژی شەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە ۷ و ۸ و ۹ و ۱۰ی مانگ، سوپای تورکیا بەردەوام بووە لە بۆردوومان و بۆردومانی سنووری گوندەکانی بەری چیای گارەی کردوە.
ئەوەش رۆژێک دوای ئەوە دێت کە پەکەکە رایگەیاند، کۆنگرەی خۆیان بەسەرکەوتویی ئەنجامداوە و لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە کۆنگرەکەدا لەبارەی کاکردرنی پەکەکە بڕیاری گرنگیان داون و لە ماوەیێکی زۆر نزیکدا ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنن.
هەپەگە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە هێزەکانیان لە وەڵامی ئەو هێرشیانەدا ڕۆژی ۷ی ئەم مانگە لە ڕۆژئاوای زاپ بە درۆن گورزیان لە چەند هێزێکی سوپای تورکیا وەشاندووە لە کاتی هێرشکردندا، هەروەها ڕۆژی ۸ی ئەم مانگە بە درۆن گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاندوە زیان بەر زرێپۆشێک کەوتووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە هەمان ڕۆژ و هەمان ناوچە، گەریلا درۆنێکی سوپای تورکیایان خستۆتەخوارەوە و هەروەها ڕۆژی ۹ی مانگیش گورزیان لە چەند ئامانجێکی سوپای تورکیا وەشاندوە کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.
Your Comment