کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، 5ی 6ی 2021 لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای مەتینای سەربەقەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێنج پێشمەرگەی دیكهش بریندار بوون.
پزیشکی دادی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی چیای مەتینا پێنج پێشمەرگە گیانیانلەدەستدا و پێنج پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
ئەم بۆردومانەی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا دوای ئەوەدێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، رجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا جەختی لەبەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوام هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، چەندین ساڵیشە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەیان هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون.
Your Comment