یەکگرتووی ئیسلامی: هیوادارین نەورۆز ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان

مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە، بە بۆنەی یادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و بەهار، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین هیوادارین نەورۆز ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و سەرەتای خێر بۆ گەل و نیشتمانمان.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، هەر چەندە لە ئێستادا خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی خراپی گوزەراندان و بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بێباکن لە چارەسەری قەیرانەکان و نەدانی مووچەی فەرمانبەران و بێنازکردنی خانەنشینان و فەرامۆش کردنی هاوڵاتیان.

News Code 225086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha