پێویستە ئەم نەورۆزە ببێتە سیمبولی یەكگرتویی هێزە كوردییەكان

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامێكی پیرۆزبایدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، داوای یەکگرتووی زیاتری هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا و پێکهاتەکانی ئەو دەڤەرە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X پیرۆزبایی لە گەلی كورد لە سووریا و جیهان دەكات بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.

ناوبراو دەشڵێت: "لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی شەڕڤانانی هەسەدە، ئاسایشی ناوخۆ و كارمەندانی بەڕێوەبەریی خۆسەریی و كەسوكاری شەهیدان دەكەین".

لە درێژەی پۆستەکەیدا فەرماندەی گشتی هەسەدە داوا دەکات، ئەم نەورۆزە ببێتە سیمبولی یەكگرتویی هێزە كوردییەكان لە كوردستانی سووریا، هەروەها هەموو پێكهاتەكانی سووریا بە عەرەب، كورد، سریانی، توركمان، ئاشوری و ئەرمەنەوە کە دەستكەوتەكانیان دەپارێزن و پێگەی خۆیان لە سووریای نوێدا مسۆگەر دەكەن.

News Code 225084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha