سێ چەکداری تەحریر شام لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی خیزبوڵڵا کوژران

سێ سەربازی تەحریری شام لەسەر سنووری سووریا و لوبنان کەوتنە نێو بۆسەیێکی چەکدارانی حیزبوڵڵا و کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سەربازەکان سەر بە لیوایێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریان.

روانگەی سووری ئاشکراشی کرد: "ڕووداوەکە لە خاکی لوبنان و لەنزیک رێگەی بەنداو بەرامبەر گوندی قەسری سنووری لەگەڵ لوبنان روویداوە. تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆئەوەی رادەستی دەسەڵاتدارانی سووریا بکرێن. هەروەها هێزەکانی سوپای لوبنان لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بڵاوبوونەتەوە."

News Code 225064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha