بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و تەناهی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق و پێوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
مستەفا کازمی لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی کاتی حکوومەتی عێراق بووە، پێشتریش لە سەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا.
Your Comment