بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی کردەوە: یه‌کێتی ئەورووپا به‌نیازه ژماره‌یێک سزای سه‌ر سووریا ڕابگرێت، که وزه و گواستنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌گرێته‌وه و بڕیاره ئه‌م بابه‌ته له میانی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئەورووپادا تاوتوێ بکرێت که بڕیاره له ۲۴ی (شوبات/۲)ی ۲۰۲۵ له برۆکسل به‌ڕێوه‌بچێت.
له ڕه‌شنووسی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که ئه‌نجومه‌نی ئەورووپا بڕیاری دا کۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی سنووردار کردن له بواره‌کانی وزه و گواستنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه ڕابگرێت، ئه‌مه جگه له ئاسانکاری بۆ گواستنه‌وه‌ی دارایی و بانکی په‌یوه‌ست به‌و بوارانه.
ڕه‌شنووسه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌ک به‌شێک له ڕێبازێکی ورده ورده، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که ئایا ڕێوشوێنی سنووردارکردنی زیاتر له هه‌نگاوێکی داهاتوودا ڕاده‌گیرێت یان نا.
باسی له‌وه‌ش کردووه، "ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێری کردنی وردی دۆخه‌که بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی ڕه‌وایی ڕاگرتنه‌که به پشتبه‌ستن به نوێ کردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێشهاته‌کانی وڵات".
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌زیره‌کان بڕیاری کۆتایی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی ئه‌و سزایانه بده‌ن که له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتیدا دێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه ئابوورییه‌کان له‌سه‌ر گه‌لی سووریا و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا.
Your Comment