کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى ستراتیژیى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئەمریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا نیشاندا و جه‌ختیشى له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمریکادا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكای بانگهێشت كرد بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵاخانه‌ى نوێى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئه‌ویش خۆشحاڵیى به به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا.
مارکۆ ڕۆبیۆ دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مریكا وه‌ک هاوپه‌یمانێک، به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و پابەندیی ئه‌مریكاى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریی له سەقامگیرییان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه هاوبەشەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و په‌ره‌پێدان.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "من و وه‌زیر ماركۆ روبیۆ جه‌ختمان له هاوبه‌شیه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرده‌وه".
بارزانی ڕاشگه‌یاندووه: "باسمان له ڕێگه‌كانی به‌هێزكردنی زیاتری هاوكاریمان و قووڵكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمان بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه كرد، سوپاسی وه‌زیرم كرد بۆ پشتگیریه به‌رده‌وامه‌كه‌ی".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دووه‌م ڕۆژی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆ بۆوە.
News Code 224883
Your Comment