بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یونادم کەنا سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و هەروەها سەرۆکی لیستی ڕافیدەین لە ئهنجومهنى نوێنهران بەدەنگی ئەمریکای وتووە: "ئێمە دەوڵەتی مەدەنیمان دەوێت تەنانەت نە پارتی و نە یەکێتی و نە گۆڕانیش هیچیان نایانەوێت دەوڵەتی دینی دروست بکەن لە هەرێمی کوردستان".
ناوبراو وتووشیهتى: "داخوازیەکانی ئێمە لەزۆر لە خاڵەکانی دەستووری عێراقیدا هاتوون و باس کراون، ئەو خاڵانەش دەبێت بچەسپێت لەناو دەستووری هەرێمی کوردستان چ لەلایەنی مەسەلەی مافەکان دەتوانم بڵێم نەتەوەیی بێت یان دینی بێت یان ڕۆشنبیری و زمانی و کوولتوور بێت یان سیاسی، ئەو مافانەی کە مسۆگەرکراوە لەلایەن پەرلەمانی بەغداوە دەبێت لەدەستووری هەرێمیشدا دیسانەوە بچەسپێت و با سبکرێتەوە".
کەنا دەشڵێت: "دەبێت ئاراستەی دەستووری هەرێم ئاراستەی دەمارگیری نەتەوەیی نەبێت، بەڵکوو دەبێت ئاراستەیێکی نیشتیمانپەروەری بێت ئاراستەیێکی مەدەنی بێت من بەگشتی قسەدەکەم دواتر دادپەروەری بچەسپێت لەناو ئەو دەستوورە، نامانەوێت دەستوورەکە توندڕەوی نەتەوەیی و دینی تێدابێت، بەڵکوو دەبێت مەدەنی بێت، چوونکە کێشەکە ئەوەیە ئەگەر بوترێت کوردستان واتە دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment