بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک هۆز و نوێنه‌ری پێکهاته و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان له پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆبۆوه و په‌رۆشیی خۆی دووپات کرده‌وه بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هۆزه‌کان، که‌سایه‌تییه دیاره‌کان، پیاوانی ئایینی و که‌سانی ناسراوی پارێزگاکه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوودانی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی داناوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مووسڵ له ۱۰ی (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۵ به‌ڕوی هاتوچۆی ئاسمانی‌دا ده‌کرێته‌وه، شوێنی سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی که ئه‌مڕۆ له نه‌ینه‌وا ده‌ستیانپێکرد به‌هۆی تیرۆره‌وه وێران بوون، هه‌ربۆیه وێرانه‌کانی سه‌رده‌می تاریکی داعش بنیات ده‌نێینه‌وه و کار بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی نوێ ده‌که‌ینه‌وه.
سوودانی باسی له‌وه‌ش کرد، له ماوه‌ی ۳۰ ڕۆژدا زنجیره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی ژێرخانی له پارێزگاکه ده‌خرێنه‌بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ساڵانه‌ی ڕێگاوبان - قۆناغی دووه‌م - ده‌ستپێده‌کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ له شاره‌که، جه‌ختیشیکرده‌وه که کاروانی بیناسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه له پارێزگاکه‌دا به هاوده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له وتاره‌که‌یدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی رایگه‌یاند، "وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر ده‌یه‌وێت به ئامانجکردنی ئه‌منی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌موو پێکهاته و مه‌زهه‌به‌کاندا، فیتنه‌ی تیرۆر و ئه‌جێندای ده‌ره‌کی زیانیان به کۆمه‌ڵگه گه‌یاند له نه‌ینه‌وا و هه‌وڵیاندا دووبه‌ره‌کی له نێوان عێراقییه‌کان دروست بکه‌ن".
وتیشی، "ئه‌مڕۆ عێراق له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاسته له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێک که ڕێز له هاوڵاتی بگرێت و پابه‌ند بێت به ده‌ستووره‌وه و دامه‌زراوه‌کانی به شێوه‌یه‌ک بنیات بنێت که خواستی هاوڵاتیان بگونجێت، عێراق ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی خۆی له ناوچه‌که‌دا وه‌رگرته‌وه و بوو به وڵاتێکی کاریگه‌ر له ده‌وروبه‌ری خۆیدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه ده‌ستپێشخه‌ری په‌یوه‌ندی و سه‌ردانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا کرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کمان بۆ دامه‌زراندنی ئاسایش له سووریا ده‌ستپێکرد، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌کی عێراقیمان له کۆنفرانسی عه‌قه‌به له ئوردن سه‌باره‌ت به سووریا پێشکه‌ش کرد و له‌لایه‌ن هه‌موو برایانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا".
Your Comment