بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئەوەى دادگای سزا قورسەکانی ئەردەخان بە تۆمەتى وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "چەرخا شۆڕشە"، سزاى زیندانیی بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاند، دادگاى دەستووریى تورکیا کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتەکە، بڕیاریدا، ئەو دروشمانە دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.
سزاکە لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا و هاوڵاتییە سزادراوەکە لە ۱۱ـی شوباتی ۲۰۲۲دا لە دادگای دەستووری بە داواکاریی ئەوەی "مافی ئازادیی بیروڕا و رادەربڕینی پێشێلکراوە" سکاڵای تۆمارکرد.
دادگای دەستووریی بڕیاریدا سزادانی هاوڵاتییەکە بە تاوانی پروپاگەندە بۆ تیرۆر، بە گوێرەی ماددەی ۲۶ـی دەستووری تورکیا، پێشێل کردنی مافەکانیەتی لە ئازادی بیروڕا و رادەربڕین، هەروەها دادگای دەستووریی فەرمانی کرد هاوڵاتییە سزادراوەکە بەبڕی ۳۰ هەزار لیرە قەرەبووی مەعنەویی بکرێتەوە و بەمەبەستی نەهێشتنی کاریگەرییەکانی پێشێلکارییەکەش، هاوڵاتییەکە سەرلەنوێ دادگایی بکرێت.
Your Comment