سەردانە بەردەوامەکان بۆ بەغدا بە ئامانجى دۆزینەوەى ڕێگە چارەیێکى بنەڕەتییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەردانە بەردەوامەکانیان بۆ بەغدا بەئامانجى دۆزینەوەى ڕێگە چارەیێکى بنەڕەتییە بۆ کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانى لەمیانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى، ڕایگەیاند، سەردانەکانیان لەماوەى ڕابردوودا بۆ بەغدا بەئامانجى دۆزینەوەى ڕێگە چارەیێکى بنەڕەتییە بۆ کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی و بەو پێیەى قووڵایى ستراتیژی هەرێمە، دەشڵێت "پابەندى تەواوى ئەرکەکانیان دەبن بۆ جێبەجێ کردنى یاساى بودجەى ساڵى 2021".

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، سەردانە دوو لایەنەکان ئەوەى سەلماند عێراق وڵاتى هەموویانە و ئەوانیش بەشێکن لێى و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانیشى دەدەن و لەو ڕوانگەشەوە سەردانى بەسڕە و زیقار و ئەنبار و سەرجەم پارێزگاکانى تریش دەکەن بەمەبەستى ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى نیشتیمانى هاوبەش.

تاڵەبانى باسى لەوەش کرد، حکوومەتى هەرێم پەڕەیێکى نوێ بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵدا کردووەتەوە و بەردەوامیش ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە پابەندن بەیاسای بودجەى ساڵى 2021ەوە و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزارەتى دارایى و نەوت و بانکى ناوەندى و چاودێرى دارایدا کۆبوونەوە بەمەبەستى زانینى ئەرکەکانى سەرشانى هەرێم لەسەر ڕۆشنایى ڕێنماییەکانى تایبەت بەجێبەجێ کردنى بودجە.

جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ئەوەشى خستووەتە ڕوو، یەکێک لەئەرکە لەپێشنیەکانى سەردانەکە دڵنیاکردنەوەى لایەنە جێبەجێکار و تەشریعیەکانە بەوەى هەرێمى کوردستان ئامادەیە ئەرکەکانى کە لەیاساى بودجەدا هاتووە جێبەجێ بکات و بەوەش بەشێک نابن لەتێکدانى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵوێستى ئەوانیش لەوەوە سەرچاوەى گرتووە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت بەپێى دەستورى عێراق.

لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەشەوە قوباد تاڵەبانى ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، پاڵشتى تەواوى دوورخستنەوەى چەک لە هەڵبژاردنەکە و پێدانى دەرفەتى تەواو بەلایەنە رکابەرەکان دەکەن بۆ خستنەڕووى کارنامەکانیان.

لەبارەى هەوڵە هاوبەشەکانى هەولێر و بەغداشەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش، قوباد تاڵەبانى روونی کردەوە، هەرێم پاڵپشتى هەوڵەکانى حکوومەتى فیدراڵ دەکات بۆ تێکشکاندنى داعش و ئامادەشە بۆ ئاڵوگۆڕ کردنى زانیارى و سوود وەرگرتن لەمەشق و ڕاهێنان و هەروەها پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنیەکان بەتایبەت لەهێڵى تەماسى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا.

ناوبراو وتیشی سەردانەکانیان چەند تۆمەتێکى سیاسى درایە پاڵ، گوایە لەپاڵ گفتوگۆکانى تێپەڕاندنى بودجەدا بەرژەوەندى تایبەتیش لەخۆدەگرێت، بەڵام پێچەوانەکەى تەواوە بەغدا بەقووڵایى ستراتیژى هەرێم دادەنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha