فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگهیاند، "یەکێتی ئەو هێزهیان نییه پارتی بڕووخێنن، پارتی تهنها خۆی دهتوانێت كۆتایی بهخۆی بهێنێت".
میرانی بۆ میدیای نزیک لە حزبەکەی وتوویهتى "گوتاری یەكێتی ناڕوونە نە گوتاری ئۆپۆزسیۆنە نە دەسەڵات، یان دەبێت بەتەواوی لەنێو دەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن بێت".
دەشڵێت، "گەلی ئێمە هۆشیارەو بەدوو مانگ بڕوا بەهیچ لایەنێک ناكات، ئەوانەی دژی پارتی بوون و لە حكوومەت دەرچوون دەنگەكانیان كەمیكرد".
بهرپرسه باڵاكهى پارتى وتیشی: "ئێمە نە لە ڕابردوی خۆمان دەترسین و نە شەرمی لێدەكەین، دوای ڕیفراندۆم هەمووان كفنیان بۆ ئامادەكردبووین، بەڵام خەڵک دەنگیدایە پارتی، ئەمەی كراوە لەسەر دەستی پارتی كراوە، بەڵام خەڵكی دیكەشمان لەگەڵ بووە، ئێمە لەناو خۆماندا یەک بڕیاردەر و یەک سەرۆکمان هەیە، هیچ باڵێکمان نییە، ئێمه وهكوو پارتى دیموكراتى كوردستان له ساڵى ۱۹۴۶وه ئێمه قوتابخانهى كوردایهتیى بووین".
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان وهڵامێكى توندى یهكێتیى نیشتمانى كوردستان دهداتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "ئهو هێزهتان نییه ئێمه بڕووخێنن".
News Code 224135
Your Comment