ناوه‌ڕۆکی دانیشتنه‌که‌ی بارزانی و مامۆستایانی ئاینی

بە ئامادبوونی نزیکەی ۲۰۰ مامۆستای ئایینی کە هیچ مامۆستایەکی یەکێتی تێدا نەبوو، ئەوانەشی بەشداربوون وەکوو: (مەلا عبدالواحد باڵەکی - د.مەلا مادح بەرزێوەیی -  ملا محەمەد ئێنەیی - مەلا لوقمان جامعی - مەلا تاهر بحرکەیی-  مەلا محەمەد وەرتی - مەلا تەحسین حوجرانی - مەلا عرفان موفتی...) له‌ولاش  لەگەڵ ئامادەبوونی (فازڵ میرانی و وشیار زێباری و سیداد بارزانی)، سەرەتا پێش هاتنی مەسعوود بارزانی، سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایان بە ئیتیفاق لەگەڵ وه‌زیری ئه‌وقاف مامۆستایانی تلقین دا کە لەبەر ئەوەی زۆرن ناتوانن پرسیار بکەن و جەنابی سەرۆک ڕاستەوخۆ کۆ بوونەوەی دیکەی هەیە و دەتوانن بە نووسین لەسەر وەرەقە ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنووسن بەدواداچوونی بۆ دەکرێت (نەوەک نامەکان بدرێتە مەسعوودبارزانی بخوێنێتەوە) دواتر زانراوە هەر لەناو قاعەکە لە کۆتایی ئەوانەی ئاگادار بوون گوتیان نامەکانن هیچیان ناچیتە لای مەسعوود بارزانی.

پاش هاتنی مەسعوود بارزانی لە جیاتی بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەست پێبکەن، سه‌رۆکی زانایان  دستی کرد بە قسەکردن و مەدح و سەنای سەرۆک و ڕۆژی ۳۱ ئاب کە ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆزە و دیاری خودابوو بۆ خەڵک و دەفعی (ئەفسەد بوو بە فاسید)، ئەگەرنا ئێستا حوسینیە لە هەولێر و دهۆک پڕدەبوو.

دواتر کاک مەسعوود بارزانی دەستی بە قسەکردن کرد و باسی مێژووی ڕابردووی میلەتی کوردی کرد کەچیان بەسەر هینایە و خیانەتیان لێکردیە.

ئینجاهاتە سەرباسی ئیبراهیم ئەحمەد و خیانەتەکانی کەچی کردیە لەگەڵ مەلا مستەفا و چوویتە ئێران و دواتر هاتیتەوە و خۆی تەسلیمی مەلا مستەفا کردیتەوە.

دواتر گووتی تاکوو ئێستا باوەڕم بەبابەتی (جینات نەبووە) بەلام ئێستا باوەڕی تەواوم هەیە کە نەوەکانی ئیبراهیم ئەحمەد مەبەستی ( قوباد و پاڤڵ) چووینەوە سەر جیناتی باپیریان بۆ خیانەت.

دواتر باسی خێزانی مام جلالی کرد و گووتی مام جلالیان بەتەنها لە دەرەوەی وڵات جێ هێشتبوو لە نەخۆشخانە بەبێ ئەوەی کەسی لەلابی، دواتر بەکاریان دەهێنا و لەسەر کورسیەک دایان دەناو بۆ ڕسم گرتن، ئاوان وەفایان بۆبابیان نەبێت بۆ میللەتی کورد چۆن دەبێت.

باسی پاڤلی کرد هێرشی توندی کردە سەر و دەیان جار بەدەرمان خۆر وەسفی کرد، گووتی ناتوانین ئیتفاق لەگەڵ کەسێک بکەین کە تلیاک کێش بێت هەر سعاتە و لەسەر قەرارێک بێت.

گووتی معملێکی تلیاکیان لەدەربەندیخان داناوە و لەوێیەوە دەینێرنە شەنگال و لەوێش بۆ سووریا و ئەورووپا و دەینێرن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد یەکیێتی بە هاوکاریی ئێران و شیعەی عێراق و پەکەکە دەیانەوێ پارتی لەناو ببەن وەک و خیانەتی ئیبراهیم ئەحمەد کە داوای لە شای ئێران کرد گووتی بەس ناوچەی سۆرانەتیم تسلیم بکە ناوچەی بادینان با بۆ ئەوان بێت.. شەڕی سۆرانی و بادینی دەکەن.

باسی (پێکهاتەکانی) کرد و گوتی بەس پارتی لەخەمیان بووە و یەک وڵات لەسەر کەمکردنەوەی کورسیەکانیان ناهاتیتە دەنگ نەلەسەر مەسیحیەکان نە تورکمان و ئاشوور و ...الخ.

باسی انتخاباتی کرد و گووتی چارەنووس سازە چوونکە بە ئیران و شیعەی عێراق و پەکەکە و دەیانەێ پارتی لەناوببەن بۆیە ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم خەونەیان لەگۆڕ بنێین وەک و جارانی پێشوو.

ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەبوو گووتی: ئەگەرچی توانیمان ئەوە لە کۆمسیۆن جێگیر بکەین کە دەبێت بەدەست دەنگەکان لە بنکەکان هەژمار بکرێت ئنجا بچێتەوە بەغداد، بەڵام ترسمان هەیە لەوێ دەستکاری ئەنجامەکان بکرێت لە سالحی یەکێتی هەروەک و لە کەرکووک و مووسڵ کرا.

چوونکە ئێستاش نازانین چۆن یەکێتی خیانەتی لە کەرکووک کرد و ئەو هەموو کورسیەی هینا ئەگەر بۆیان زیاد نەکردبێت؟

پاشان هاتە سەر بابەتی پەکەکە و گوتی پێشتر زۆر هەوڵمان دا بۆ لەیەک نزیک کردنەۆەی پەکەکە و تورکیا و سەرکەوتووش بووین، کە چوومە تورکیاش لای ئەردۆغان هەوڵی موساڵەحەم دا و هاتمەوە لەگەڵ موراد قەرەیلانیش قسەم کرد و پێم گووتن ئاگربەست ڕابگەیەنن و ڕایانگەیاند، بەڵام دواتر باڵێک لەناو پەکەکە هەموو ئیشەکانیان تێکدا و کاتێک بڕیاری گۆڕینی موراد قەرەیلانیان دا بە (جومعە) بەس بۆ ئەوەی ڕێکەوتنەکان سەرنەگرێت.

ئێستاش پەکەکە واز ناهێنێت و دەیەویست لەناوچەی دهۆک و ئامێدی سەیتەرات و بنکە و بارەگا دابنێت بەگوێمان ناکات و ناچارین ( ڕێگام بۆ تورکیا کردیتەوە هەرچی دەکات با بیکات دژی پەکەکە).

لەکۆتاییدا ئەوەی هەبوو (مەسعوود بارزانی) هیچ کاتێک وەک و ئەمجارە پەشۆکاو و ماندوو دیار نەبووە و ترسێکی زۆری لەم بارودۆخە و هەلبژاردنە لێ نیشتبوو، قسەکانیشی هەمووی هەڕەشە بوو مەبەستی بوو بە مامۆستایان بڵێ ( ڕێگەم بدەن ۳۱ ئابێکی دیکە دروست بکەمەوە ئێوەش شاهێد بن کەمن خەتابار نیم) وەک و چۆن (عەبدولفەتاح سیسی) سەروکی میسر داوای لە خەڵک کرد تەفویزی بکەن و ڕێگەی پێبدەن دەستکاری حوکمی مورسی بکات لەپێناو پاراستنی گەل و نیشتیمان و لە کۆتایی هەڵسا بەلەناوبردنی حوکمێکی هەڵبژێرراوی شەرعی.

لە کۆتاییش دوای زیاتر لە ۱ سعات قسەکردن داوای لەکەس نەکرد کە ئەگەر پرسیارێک پێشنیارێکیان هەبێت.

مامۆستایانییش کە چەندان مامۆستای گەورەی تێدابوو کە هیچ ترسێکیان نەبوو لە بەرپێگەی ئایینی و جەماوەریان وەچەندان زانای ئایینی تر، بەڵام  بێدەنگ و تەنها دەنگی هەناسەیان دەهات و وەک و ئەوە وابێت ئەم هۆڵە چۆڵەو کەسی تێدانیە کەس یەک قسەشی نەکرد و .. بە چەپڵەیەکی بڵند و چەند وێنیەک ماڵ ئاواییان لە کاک مەسعوود بارزانی کرد.

تێبینی : دانیشتنه‌که‌ له‌ ڕۆژی  ۳۱ ئاب بوو منیش وه‌ک مامۆستای ئاینی به‌نیاز نه‌بووم ئاشکرای بکه‌م به‌لام دوای زانیم مامۆستای ئاینی ئیسلامی و لایه‌نی تریشمان له‌گه‌ل بوو ..کاک مەسعود نه‌یزانیبووو وایزانی هه‌موو مامۆستای ئاینی پارتین، بۆیه‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دانیشتنه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌موو سه‌رکرده‌ حزبیه‌کانی تر ته‌نها میله‌ت ئاگادار نیه‌ بۆیه‌ منیش له‌ ڕێی ئیوه‌ ویستم ئه‌وناوه‌ڕۆکه‌ بلاوببێته‌وزه‌.

ئاماده‌کردن: مامۆستا یه‌کی به‌شداربوو

News Code 224041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha