بە ئامادبوونی نزیکەی ۲۰۰ مامۆستای ئایینی کە هیچ مامۆستایەکی یەکێتی تێدا نەبوو، ئەوانەشی بەشداربوون وەکوو: (مەلا عبدالواحد باڵەکی - د.مەلا مادح بەرزێوەیی - ملا محەمەد ئێنەیی - مەلا لوقمان جامعی - مەلا تاهر بحرکەیی- مەلا محەمەد وەرتی - مەلا تەحسین حوجرانی - مەلا عرفان موفتی...) لهولاش لەگەڵ ئامادەبوونی (فازڵ میرانی و وشیار زێباری و سیداد بارزانی)، سەرەتا پێش هاتنی مەسعوود بارزانی، سهرۆکی یهکێتی زانایان بە ئیتیفاق لەگەڵ وهزیری ئهوقاف مامۆستایانی تلقین دا کە لەبەر ئەوەی زۆرن ناتوانن پرسیار بکەن و جەنابی سەرۆک ڕاستەوخۆ کۆ بوونەوەی دیکەی هەیە و دەتوانن بە نووسین لەسەر وەرەقە ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنووسن بەدواداچوونی بۆ دەکرێت (نەوەک نامەکان بدرێتە مەسعوودبارزانی بخوێنێتەوە) دواتر زانراوە هەر لەناو قاعەکە لە کۆتایی ئەوانەی ئاگادار بوون گوتیان نامەکانن هیچیان ناچیتە لای مەسعوود بارزانی.