عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ وەکوو یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان ده‌ستنیشان کرا

مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ وه‌ک جێگری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان ده‌ستنیشان بکات که‌ کوردێکی سوننه‌یە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ بڕیاره‌که‌یدا سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ باسی له‌وه‌کردوه‌، "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبوون و ئه‌زموونه‌ به‌نرخه‌کانتان، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆک بۆ گه‌شه‌پێدانی گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان" ده‌ستنیشان ده‌کرێیت، به‌ مه‌به‌ستی باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و پێشخستنی گه‌شه‌پێدانی گونده‌کان، ڕۆڵی به‌هێزکردنی ئابووریی و هاوکاری و چاودێری کردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان".

پزیشیکیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به‌ ئامانج و ئایدیاکانی شۆڕشی ئیسلامی و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانی دیدگاکه‌ و سیاسه‌ته‌ گشتییه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و یاسای به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و هه‌روه‌ها وه‌فاداری به‌ ڕێسای ئه‌خلاقی حکوومه‌تی چوارده‌هه‌م به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردنی گه‌لی ئازیزی ئێران تا ئه‌وپه‌ڕی توانا عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ بۆئه ‌و پۆسته‌ دیاری کراوه‌.

عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ نوێنه‌ری خولی دوازده‌هه‌می ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامییه‌ و مێژویه‌کی نوێنه‌رایه‌تی و ئه‌ندامێتی له‌ کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی له‌ خولی نۆیه‌م و ده‌یه‌می په‌رله‌ماندا هه‌یه‌، ده‌بێته‌ یه‌که‌م کوردی سوننه‌ که‌ پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران وه‌ربگرێت.

News Code 223995

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha