بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشکيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌که‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا کرد و پێزانينى بۆ هاوکارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى کوردستان و مافه ڕه‌واکانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌کاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، کۆچ و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.
Your Comment