پشتگيريى نه‌مسا‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان بەردەوام دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ  ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا کۆبووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستا‌ن، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشکيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌که‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نه‌مساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا کرد و پێزانينى بۆ هاوکارى و پشتگيريى نه‌مسا له‌ گه‌لى کوردستان و مافه‌ ڕه‌واکانى له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌کاندا، ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی  نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نه‌مسا‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه.

به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له‌ هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، کۆچ و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.

News Code 223735

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha