سڕكراوەكان دەتوانن بەشدارى لە کۆنگرەى هەشتەمدا بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەوانەى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارتی سۆسیال دیموکرات سڕكراوون و ژمارەیان هەشت کەس بووە  دەتوانن بەشداریى کۆنگرەى حزب بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان بە كەناڵ ۸ی ڕاگەیاند "رۆژى ۴/۴/۲۰۲۴ پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى هەشتەم لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجامدەدات، سڕكراوەكان بانگێشتى کۆنگرە دەکرێن، بەڵام ئەگەر بەشدارى نەکەن دواتر هیچ بەرپرسیاریەتیەکیان لەناو حزب نامێنێت.

ناوبراو دەشڵێت، ئەنجوومەنى سەرکردایەتى هەڵدەبژێردرێتەوە و سەرکردایەتى پێشوو هیچ رۆڵێکى نامێنێت و ئەوانە دەبنەوە ئەندامى ئاسایی ئەگەر بەشدارى کۆنگرە نەکەنەوە و خۆیان بەربژێر نەکەن.

گوتەبێژى پارتى سۆسیال دیموکرات باسى لەوەشکرد، نزیکەى دووساڵ بەسەر کۆنگرەى پێشوو تێپەریوە و ئەوەى ئەنجامدەدرێت کۆنگرەیەکى نائاساییەو لەپەیرەوى ناوخۆ ئاماژە بەوە کراوە حزب دەتوانێت کۆنگرەى نائاسایی ئەنجام بدات.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو ئەندامانەى بەشدارى کۆنگرە دەکەن، گوتەبێژى سۆسیالست باس لەوە دەکات، مەکتەبى ئامارو هەڵبژاردن ئێستا ئامادەکارى دەکات بۆ دیاریکردنى ئەوانەى بەشدارى کۆنگرە دەکەن وئەنجامدانى کۆنگرەکەش لە ئێستادا پەیوەستە بەو دۆخەى هەرێمى کوردستان و عێراقى گرتووەتەوە.

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە کێشە لەنێوان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکرات سەریهەڵدا و قوڵبونەوەى کێشەکانى نێوانیان گەیشتە ئاستێک عەبدوڵاى حاجى مەحمود کە جێگرى سەرۆکى حیزبە سڕبکرێت و سۆسسیالست بەفەرمى داواى لابردنى لە پۆستى وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بکات.

پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان لە ۳/۵/۲۰۲۲کۆنگرەى حەوتەمى ئەنجامدا و لەدواى کەمتر لەدوو ساڵ لە بەستنى ئەو کۆنگرەیە لە رۆژى پێنجشەممە کۆنگرەى هەشتەم دەبەستێت.

News Code 223294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha