بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ/بەغدا، عودەی عەواد کازم ئەندامنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر عیماد باجەلان کادری پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارکردووە.
لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتی سووکایەتیکردن بە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی عیماد باجەلان کراوە و دادگاش بڕیاریداوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکات.
لە ڕۆژانی ڕابردوو عیماد باجەلان کادری پارتی وەک شرۆڤەکارێکی سیاسی لە یەکێک لە میدیا عێراقییەکان وتی: "حکوومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕیوەدەبرێت".
Your Comment