بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پات ڕایده‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى: "هیچ زانیارییه‌کم له‌باره‌ی پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌م نییه له سووریا، ئێستا سه‌رنجمان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانمانه بۆ له‌ناوبردن و تێکشکاندنی داعش، به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رکه‌شمان تاکه هۆکاری مانه‌وه‌مانه له‌و وڵاته".
بەگوێره‌ی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەلمۆنیتۆر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەمدوایانەدا خەریکی گەڵاڵەکردنی پلانێکە بۆ لەیەکنزیک کردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا.
مۆنیتۆر باسى له‌وه‌ش کردبوو، پلانەکە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی داڕشتنی سیاسیەتەکانەوە تاووتوێ کراوه بە بەشداریی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرگریی و ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا لە 18ی کانونی دوەم.
هه‌ر له‌و ڕوه‌شه‌وه مەزڵوم عەبدی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌یکردبوو وتبوى، "ئاگادارى پلانێکى له‌و جۆره نیم که ئه‌مریکا بکشێته‌وه".
هه‌روه‌ک عەبدی وتبووى، "یەکەمجاره گوێم له‌بابەتێکی لەو جۆرە ده‌بێت، به‌ڵام ئەگەر پلانێکی لەو جۆرەش لەئارادابێت، ئەوه پراکتیکی نییە ئێمه له‌هێزه‌کانى ئه‌سه‌د نزیک ببینه‌وه، چوونکه هیچ کات ئه‌سه‌د دانوستانی (مانادار) لەگەڵ هێزە کوردییەکان ناکات".
Your Comment