نێچيرڤان بارزانى و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیی له‌ جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێکى ياوه‌رى کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا هاریکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌کجاره‌کيى داعش، يارمه‌تيدانى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌شق و ڕاهێنان و ڕاوێژى سه‌ربازى، هه‌ڕه‌شه‌کانى تيرۆر له‌ عێراق و سووريا و له‌ ناوچه‌که‌ به‌گشتى، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنی هێزه‌کانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌کان له‌ عێراق کرده‌وه‌ و هاوڕا بوون که‌ سه‌قامگيريى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌که‌ پێويسته‌ و ده‌بێ هيچ ده‌رفه‌ت نه‌درێت تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ هێرشه‌ درۆنييه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان کرد.

دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، يه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، ئاڵۆزييه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و کاريگه‌رييه‌کانى له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ ژماره‌يه‌ک له‌ ديپلۆماتکاران و به‌رپرسانى سه‌ربازى، ئاماده‌ى بوون.

News Code 222833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha