بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێبارى پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردوەتەوە و ڕایگهیاندووه، "ئامادەبوون و دەربڕینی هەڵوێست لە بۆنە سیاسی و حزبییەکاندا لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریهوه دەریدەخات کە گومان لەسەربەخۆیی دادوەریماندا هەیە".
ناوبراو نووسیویهتى: "دووبارەبوونەوە و بەردەوامیی ئامادەبوونی دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە وڵات، لە بۆنە سیاسی و حزبییەکان و پێشکەش کردنی وتار و ڕاگەیاندنی هەڵوێست، ئەوە دووپاتکردنەوەیە کە گومان لەسەربەخۆیی دادوەریماندا هەیە".
ئهوهشى وتووه: "لەهیچ دەوڵەتێکی پاشایەتی، کۆماری و تاکڕەویدا ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەیبینێت نابینرێت جگە لە عێراق، ئەمەش شتێکی نامۆیە".
Your Comment