عێراق پێویستی به‌ رێکخستنی سیستەمی بانکداری هه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى و ئەسعەد ئەلعیدانی، جەخت لەوە دەکەنەوە کە عێراق پێویستی به‌ یاسایه‌کی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و رێکخستنی سیستەمی بانکداری هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 01-06-2021 نێچيرڤان بارزانى دیدارێکی لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری به‌سرە و ئاراس حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.

لە دیدارەکەدا دۆخى به‌سرە و پارێزگاکانى باشوورى عێراق به‌گشتى له رووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بنياتنان و خزمه‌تگوزارييه‌کانه‌وه‌ تاوتوێ کران و تيشک خراوەته سه‌ر گرنگيى زه‌مينه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زياترى کار و وه‌به‌رهێنان به‌ که‌رتى تايبه‌تى ناوخۆيى و بيانى.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نموونه‌ى سه‌رکه‌وتووى که‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و رۆڵه‌ به‌رچاوه‌ى له‌ ئه‌نجامدانى کار و پرۆژه‌کانى ژێرخان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ده‌گێڕێت، خرايه‌ به‌ر باس.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ عێراق پێویستی به‌ یاسایێکی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و رێکخستنی سیستەمی بانکداری هه‌یه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2224

Your Comment

You are replying to: .
captcha