بۆردوومانه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه‌

بەشی سووریا- سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، رایگه‌یاند، بۆردوومانه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه و پشتیوانی کردنی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەر لە بەرژەوەندی گه‌لی سووریا دایه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادین ماینزا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پارچه‌ ڤیدیۆیه‌کی به‌ڵاو کرده‌وه‌ که‌ باس له‌ سه‌ردانی خۆی ده‌کات بۆ یه‌کێک له‌  وێستگه‌کانی کاره‌بای قامشلۆ که‌ تورکیا بۆردوومانی کردبوو لەو بارەوە نووسیویەتی: "ئایا نهێنیی شکستی خەلافەتی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌زانن؟ "هه‌سه‌ده‌" وەک هاوبەشی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تەنها شه‌ڕکه‌ر نه‌بوون له‌دژی داعش، بەڵکوو شه‌ڕیان بۆ داهاتووی خەڵکی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.

ماینزا ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانی کردن لە کوردستانی سووریا ڕێگای کۆتایی پێهاتنی جه‌نگه‌ له‌و ناوچیه ئه‌وه‌ش به‌سه‌ تا ئاشتی و سەقامگیری درێژخایەن له‌ناوچه‌که‌ دروست بێت و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ئەمریکا هێڵێک بکێشێت و تورکیا بوه‌ستێنێت له‌ هه‌ره‌شه‌کانی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی تورکیا له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۰۰ هێرشی ئاسمانیی کرده‌ سه‌ر ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانی کوردستانی سووریا و ۲ ملیۆن که‌سی بێ کارەبا و ئاو کرد، کە بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێڤ تاوانی جەنگه.

News Code 222353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha