موزەفەر شافعی، ئەکتەر، دەرهێنەری شانۆ و دەنگبێژی کورد کە مێژوویەکی درێژی چالاکیی هونەری لە بەریتانیا هەبوو، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.
ئەکبەر عەبدی، ئەکتەری ناوداری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران کە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە چالاکیی هونەرییدا لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا ڕۆڵی بینیبوو، ڕۆژی هەینی ٢٤ی تەموز لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ١٠٠ لە پازدەیەمین خولی خۆیدا، دەرگای بەشداری بۆ سەرجەم سینەماکاران، دەرهێنەران و خاوەن بەهرەکانی جیهان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیرۆکە قووڵەکانیان لە کورتترین کاتدا پێشکەش بکەن. ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بە گرنگیدانێکی تایبەت بە پرسی مرۆڤایەتی و لەژێر دروشم و تەوەری سەرەکی "شەڕکردن بۆ منداڵانی جیهان" بەڕێوەدەچێت. بابەتەکانی ئەم بەشە بریتیین لە دادپەروەری و ئازادی، دژایەتیکردنی داگیرکەران و منداڵکوژەکان، مرۆڤدۆستی و هۆشیاریی جیهانی، فەلەستین وەک ویژدانی زیندووی جیهان، قوتابخانەی میناب و منداڵانی قوربانیی شەڕەکان، و منداڵان و داهاتووی جیهان.