بەهۆی خەرج نەکردنی پارەی کۆمپانیاکەی، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی گەرمیان رادەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای پێت ئۆیڵ کارمەندەکانی ئاگادار کردوەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوتیی چیا سورخ لە گەرمیان ، چوونکە حکوومەتی هەرێم پارەی کۆمپانیاکەی نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندووە: کۆمپانیای پێت ئۆیڵ بە فەرمی لە ١ی ئابەوە کارەکانی رادەگرێت، بەهۆی خەرج نەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکە، سەرجەم کرێکارەکان تەنها ژمارەیەکی کەم نەبێت ئاگادار کراونەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەو وادەیەوە، چوونکە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی کۆمپانیاکە رادەگیرێت .

یەکێک لەو کرێکارانەی لەو کێلگەیە کاردەکات بە رادیۆی دەنگی وتووە:  ئەمڕۆ ئیزن دراوین و کۆمپانیاکە پێی وتوین لە سەری مانگەوە مەیەنەوە بۆ دەوام.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگەیە دەدرێتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و رەوانەی دەرەوە ناکرێت، هەربۆیە کاتێک بەهۆی داخستنی بۆڕیی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانی هەرێم راگیرا، لە چیاسورخ بەردەوام بوو، بەڵام راگرتنی ئەمجارەی بەرهەمی کێڵگەکە پەیوەندیی بەوەوە هەیە حکوومەت پارەی بە کۆمپانیای پیت ئۆیڵ نەداوە لەبەرامبەر کارکردنی لەم ماوەیەی پێشووی دا، ئەویش رەتی‌کردوەتەوە بەردەوام بێت لە کارکردن.

کێڵگەی نەوتی چیاسورخ ده‌که‌وێته‌ سنووری ناحیه‌ی قۆره‌تو لە ئیدارەی گەرمیان‌، لەلایەن کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکییەوە کاری بەرهەمهێنانی نەوتی تێدا دەکرێت، بەپێت زانیارییەکان بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە لەنێوان ١٥٠٠-٢٠٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دابووە.

News Code 221924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha