بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان ڕایگەیاند، دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بووەتە یاسایەک و هەرکاتێک بەهێزبن، ئەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانییان لاواز دەکەن و هەوڵی بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.
ناوبراو دهشڵێت: "لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت و سوپا لەنێو سوپا دروست بووە، بۆیە پێویستە عێراق وڵاتێکی دەستووری بێت و هێز لەنێو هێزدا نەبێت، چوونکە ئەمانە بۆمبی تەوقیتکراون و لە هەرکاتێک بێت دەتەقێتەوە".
Your Comment