ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان جارێکی دیکە بوو بە سەرۆک کۆماری تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی گەڕی دووهەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور جاریکی دیکە بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە. 


دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و بەو پێیەش ڕەجەب تەییب ئەردۆغان 52.12 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێناو وەکوو سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.


ئەمەش لە کاتێکدایە ڕکابەرەکەی ئەردۆغان و کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا 47.88 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

News Code 221535

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha