بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ی سه‌باحى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق كه له‌ژێر ناوى "ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی بودجه دروست كردوه" بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێم و كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌سه‌ند كردنی بودجه دروست كردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "بڕگه‌كانی بودجه ئاماژه به‌هه‌نار ده‌كردنی ۳ ملیۆن و ۵۰۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ده‌كات كه ۴۰۰ هه‌زاری له هه‌رێم و نزیكه‌ی ۸۰ هه‌زار به‌رمیل له‌كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌یه".
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی: "به‌رهه‌منه‌هێنانی ئه‌و بڕه‌ی دیاری كراوه، زیانی گه‌وره به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، كه بە ۴۰ ملیۆن دۆلاری ڕۆژانه ده‌خه‌مڵێنرێت".
ڕۆژنامه‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق له‌زارى سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه: "حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندێتی سه‌رشانی جێبه‌جێ كردووه و نه‌وتی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردوه تا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشرێت".
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح وتوویه‌تى، "دواكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت په‌یوه‌ندیی به توركیا و حكومه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ک و له‌لایه‌كی تره‌وه حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیان ده‌كڕی، هه‌یه".
Your Comment