مه‌ترسییه‌کانی سەر قه‌واره‌ى هه‌رێم کۆتاییان نه‌هاتووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێکى دیارى یه‌کێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت تائێستا مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم کۆتاییان نه‌هاتووه‌ و ململانێ ‌و ناکۆکیه‌ سیاسییه‌کانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ میدیاى نزیک له ‌پارتى قسه‌ی کردووه ‌و وتوویه‌تى: "دەبێت هەموو لایەنەکان پێکەوە حکوومەتی هەرێم بەهێزتر بکەن ‌و ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە، چوونکه‌ دەبێت هەست بە مەترسیەکان بکەین ‌و بۆ ئەوەی داکۆکیکار بین لە پاراستنی قەوارەی هەرێم کە هەموومان شانازی پێوە دەکەین".

موفتی ده‌شڵێت: "پارتی‌ و یه‌کێتی ده‌بێت هاوکار و پاڵپشتی یه‌کتر بن ‌و ده‌بێت به‌هێزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌کان ببینه‌وه‌ و نابێت کێشه‌کانی هه‌رێم پشتگوێ بخرێن ‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، کاری زیاتری پێویسته‌".

ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌: "پێویستە دەسەڵاتدارانی کورد هەست بەمەترسی بکەن ‌و بۆ ئەوەی لە واقع تێبگەن، ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کۆتایی‌نه‌هاتووه ‌و لایەنە سیاسییەکانیش لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ یەکتردا ناکۆکن، بەتایبەت لەسەر پرسی هەڵبژاردن".

به‌بڕواى موفتى: پێویستە هەموو لایەک ڕووبەڕووی ئەو لایەنە ببێتەوە کە دەیەوێت ناکۆکی بخاتە نیوان پێکەوەژیانی پێکهاتەکان ‌و ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.

News Code 221362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha