ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا شکست دەهێنێت

بەشی تورکیا- بە گوێرەی دوایین ڕاپرسیەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كە بڕیارە ڕۆژی 14ی ئایاری 2023 لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت و لەلایەن 9كۆمپانیای جیاوازی تایبەت بەبواری ڕاپرسیەوە ئەنجام دراوە، كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بەڕێژەی جیاواز لەپێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی كۆمارەوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوایین ڕاپرسیدا كە كۆمپانیایەكی توركی ڕۆژی 14ی ئەم مانگە ئەنجامی داوە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەچێتە خولی دووەم و كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 46.2%ی دەنگەكان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێژەی 43.1% دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاریش كە لەومایەوەدا بڵاو بوتەوە ئەوە ئاشكرا دەكات كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ بە 9 خاڵ لەپێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە بەپێی لێكۆڵینەوەكە ڕێژەی دەنگەكانی قڵیچدار ئۆغلۆ 54.5% و ڕێژەی دەنگەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 45.5%. .

خشتەی ڕاپرسیەكان و ڕێژەی دەنگی كاندیدەكان و ناوی كۆمپانیاكانی ڕاپرسی:

كۆمپانیای AVRASYA: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 53.5%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 39.7%

كۆمپانیای MAK: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 47%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 42%

كۆمپانیای PAPORU: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 54.5%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 45.5%

كۆمپانیای AR-G: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 46.2%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 43.1%

كۆمپانیای AKSOY: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 55.6%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 44.4%

كۆمپانیای PIAR: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 57.1%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 42.9%

كۆمپانیای ALF: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 55.1%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 44.9%

كۆمپانیای ORC: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 56.8%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 43.6%

كۆمپانیای SAROS: كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ 45.5%-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 43.2%

News Code 221199

Your Comment

You are replying to: .
captcha