بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز ئاماژەی داوە بە یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە بەرامبەر ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی و دەڵێت: بە پشتگیری کردنی کوردەکان -کە کاندیدێکی سەربەخۆیان بۆ هەڵبژادن دیاری نەکردووە- لە کەمال کڵچدار ئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن ئەگەری سەرکەوتنی لایەنی بەرامبەری ئەردۆغان لە ئارادایە.
ئەو ئاژانسە دەشڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی پشتگیری نەکردنی کوردەکان لە ئەردۆغان پابەند نەبوونی ناوبراو بوو بە بەڵێنەکانی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد.
ڕۆیتێرز ئاماژەشی بەوە داوە کە کوردەکانی تورکیا لانیکەم 10 لە سەدی دەنگداەرانی ئەو وڵاتە پێکدێنن و پشتگیری کردنی ئەوان لە هەر یەک لە لایەنەکانی ڕکابەر بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکی کۆماری تورکیا دەبێتە هۆی سەرکەتنی ئەو لایەنەدا بەسەر لایەنێکی دیکە.
Your Comment