بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوە خراوەتە ڕوو کە "هێزێکی سەربە فەوجی سوات لە پارێزگای موسڵ، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی و لە دوای چاودێری و بەداواچوون، توانیان تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "تیرۆریستەکە کە بە ئەبوو عاسم ناسراوە، لە میانی داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەنێو ریزەکانی رێکخراوەکەدا بووە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "تیرۆریستەکە لە ناوچەی قوران تەپە لە کۆمەڵگای هیمە سیتی لە نزیک گەڕەکی زەهرا لە بەشی چەپی شاری مووسڵ دەستگیر کراوە و رادەستی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری رێککاری یاسایی لە بەرامبەریدا".
Your Comment