کوردپرێس:
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌به‌غدا دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەڕاستی ئەوەی گوێی لەکۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی جێگری سەرۆکی حکوومەت بووبێت، دەزانێت‌و تێدەگات نەڕێکەوتن کراوە و نە لە پەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بودجە تێدەپەڕن بەو شێوەی کە هاتووە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له وتارێكدا كه له‌به‌شى قه‌ڵه‌مى ڕۆژى شارپرێس ورده‌كاریی باسكردوهو بڵاوبۆته‌وه ئاشكراشیده‌كات، "ئه‌وه‌ى كراوه ئه‌وه‌یه تەنها هەردولا حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵ حەلی کێشەکەیان پێنەکراوەو بەپەرلەمانیان سپاردوە".
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات، "لەعورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێک چ دەوڵەت بن یان دوکەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەک ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت دەبێت لەبنچینەدا گرفت‌و کێمەکێشێک هەبێت‌و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێکبکەون، گرفت‌و کێشەکانی ئێستای نێوان حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدڕاڵ زۆر دیار‌و ئاشکران کە خۆیان بریتین لهڕادەستکردنی داهاتی نەوت، ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی، ژمارەی فەرمانبەران، ژمارەی پێشمەرگە، ئیدارەدانی کێڵگە نەوتی، دەروازە سنوریەکان".
Your Comment