بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: لهیلا گوڤهن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ کە ساڵی ڕابردوو پەرلەمانتاریەکەی بە شێوەیێکی نایاسایی لێ سەندرایەوە، دوێنێش لە ئەنجامی یاسایێکی دوژمنکارانەدا 22 ساڵ و 6 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، دادگا بەم بڕیارە ئەوەی خستەڕوو کە بەپێی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات دەجووڵێتەوە، ئەم بڕیارە دوژمنکارانەیە تەنها لە دژی لەیلا گوڤهن و کەجەدە نەبووە، بەڵکوو لە دژی گشت گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بوو.
لە راگەیەندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە: "گوڤەن، مرۆڤێکی تێکۆشەرە و ژیانی خۆی بۆ ئاشتەوایی تەرخان کردووە، ئەمەش فەلسەفەیێکی پیرۆز و شکۆمەندانەیە، بە زیندانی کردن و سزادان، نە لەیلا گوڤەن، نە ئێمە واز لە تێکۆشان ناهێنین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment