لایەنە عێراقیەکان لە ژێر فشاری شەقامن و ڕازی نابن بوودجە بۆ هەرێم بنێرن ‌و هەرێمیش پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایده‌گه‌یێنێت، هەڵوێستی لایەنە عێراقیەکان بەراورد بەڕابردوو، بەرامبەر بەهەرێم گۆڕاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ده‌نگى ئه‌مریكای گوتووە: شاندی یەکێتی بۆ داکۆکی کردن لەمافی خەڵک ڕۆیشتوەتە بەغدا، تا یاسای بوودجەی عێراق لەگەڵ مافەکانی خەڵکی هەرێمدا یەکبگرێتەوە.

ناوبراو دەڵێت: ئێمە وەکوو یەکێتیی بۆ ئەوە چوینە بەغدا، تا ئەو دۆستایەتی ‌و پەیوەندیانەی پێشتر مام جەلال هەیبوو، زیندووی بکەینەوە، چوونکە پێش کۆنگرە پەیوەندیەکان وەکوو پێویست نەمابوون."

ڕزگار حاجی حەمە ده‌شڵێت: "بارودۆخی عێراق گۆڕاوە و عێراق لەبەردەم هەڵبژاردندایە، پەرلەمانتاران وەکوو ڕابردوو، گوێڕایەڵی کوتلەکانیان نابن، چوونکە فشاری شەقام‌ و خۆپیشاندەرانیان لەسەرە و دوای تێپەڕاندنی یاسای قەرزیش بێ ڕازیبونی کورد، ئەو بڕوایە لای لایەنە عێراقیەکان دروست بووە، دەبێت هەرێم پابەندبێت بەڕێککەوتنەکانەوە و داهاتی نەوت ‌و نیوەی داهاتە ناوخۆییەکانی ڕادەستی عێراق بکات".

ناوبراو جەخت دەکاتەوە: "لایەنە عێراقیەکان لە ژێر فشاری شەقامن، وەکو ڕابردوو ڕازینابن، بودجە بۆ هەرێم بنێرن ‌و هەرێمیش پابەند نەبێت بەڕێککەوتنەکانەوە".

له‌باره‌ى هۆشداریی یه‌كێتیه‌كان به‌حزبه‌كه‌یان مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى وتى: "ئێمە کە تا سەری ساڵ کاتمان دیاریکردبوو بۆ حکوومەتی هەرێم، مەبەستمان ئەوەبوو پەلەبکرێت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، خۆشبەختانە شاندێکی هەرێم بەسەرپەرشتی کاک قوباد لە بەغدایە، هەموو لایەنەکان ‌و تەنانەت سەرۆکی حکوومەتیش، دەسەڵاتی تەواویان داوەتە کاک قوباد بۆ ڕێککەوتن، پشکی هەرێمیش لە بوودجەی عێراق بەڕێژەی 12,67 دیاری کراوە".

ئەندامه‌كه‌ى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پێیوایه‌، "ئەو شاندەی بۆ ڕێککەوتن ڕەوانەی بەغدا کراون، لەسەر بنەمای کاریگەری ‌و لێهاتویی ئەرکی دانوستانیان لەگەڵ بەغدا پێسپێردراوە، پێویستیشه‌ له‌سه‌ر سەرۆکی هەرێم ‌و سەرۆکی حکوومەتیش پشتگیریی قوباد تاڵەبانی بکەن، چوونکە بەئەرکێک ڕۆیشتوەتە بەغدا، پەیوەندی بەمافەکانی هەرێمەوە هەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221125

Your Comment

You are replying to: .
captcha