عەلی حەیدەر قەیتان لە بۆردوومانی ئاسمانیدا گوژراوە

یەشی تورکیا- سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە بڵاوی دەکەنەوە عەلی حەیدەر قەیتان ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان بە هۆی بۆردوومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە قەندیل كوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند سەرچاوەیێكی نزیک لە پەکەکە بڵاویان كردەوە كە عەلی حەیدەر قەیتان لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٢ی شاری دەرسیمی كوردستانی تورکیا، كە لەوەتەی دامەزراندنی پەكەكەوە لەناو ڕێكخراوەكەدا بووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە قەندیل بەهۆی بۆردوومانێكی سوپای توركیا كوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی Basnews ئەگەرچی سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە کوژرانی عەلی حەیدەر قەیتان-یان پشت ڕاست کردۆتەوە بەڵام پەكەكە تا ئێستا بە فەرمی هەواڵەكەی بڵاو نەكردووەتەوە.

قەیتان سەركردەیەكی ناسراوی پەكەكە بووە و نزیکترین کەسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221118

Your Comment

You are replying to: .
captcha