کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 16ی کانوونی یەکەمی 2020 سەنتەرێکی تایبەت بە هەورامانناسی لە زانکۆی سۆرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و له ڕێورسمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ورامانناسی له‌زانكۆی سۆران، ئامانج و گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی بۆ ئاماده‌بووان شی كرایەوه، سه‌نته‌ره‌كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌كادیمی هه‌یه‌و ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و پاراستنی ڕه‌هه‌نده كولتوورییه‌كان و ژیاری هه‌ورامانه.
ئامانجی سه‌نته‌ره‌كه لێكۆڵینه‌وه و ئاشناكردن و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شێوه‌زاری ئاخاوتن و ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، ژیان و ژینگه‌ی هه‌ورامان و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانیه‌تی.
د. موسلیح مسته‌فا، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران گرنگیی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد گوتی: ئامانجی سه‌نته‌ری هه‌ورامانناسی به‌پشت به‌ستن به زانست و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، كۆمه‌ڵگه، هونه‌ر، ژیان و ژینگه‌ی هه‌ورامان و ته‌واوی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ژیانی هه‌ورامان ده‌كۆڵێته‌وه و كا ربۆ ئاشناكردن و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ده‌كات.
ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیێکی شاخاوی و گەشتیارییه و بۆ ئاخاوتن خاوه‌ن شێوه‌زارێكی تایبه‌تی خۆیانن و بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی یونسكۆی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، هه‌ورامی مه‌ترسیی لە ناوچوونی له‌سه‌ره و زۆربه‌یان دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و سنه و كرماشان.
Your Comment